ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سبەی بڕە پارەیەک بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت

سبەی دووشەممە ژمارەیەك جوتیاری دیكە لە سایلۆی هەولێر و سایلۆی قوشتەپە چەكی پارەی گەنمەكانیان وەردەگرن و هەر ئەو رۆژەش دەتوانن لە بانكی بەحركە پارەكانیان وەربگرن.

سەرەتا سایلۆی هەولێر جوتيارانی ئاگادار كردەوە كە سبەی دووشەممە رێكەوتی 2024/9/23 دابەشکردنی چەکی جوتياران دەست پێ دەکات لە زنجیرە (745) تاکو زنجیرە (1400) کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە.

راشیگەیاند كە سبەی دووشەممە هەر لە لە سایلۆی هەولێر چەکی پارەكانیان وەردەگرن.

بەهەمانشێوە سایلۆی قوشتەپەش جوتيارانی ئاگادار كردەوە كە سبەی دووشەممە دابەشکردنی چەکی جوتياران دەست پێ دەکات لە زنجیرە (24) دەست پێدەکات تاکو زنجیرە (500).

هەردوو سایلۆكە لە ئاگادارییەكەدا ئاماژەیان بەوە دا كە لە کاتژمێر 9 بەیانی تاکو 2 دوای نیوەرۆ چەک دابەش دەکرێت، دواتریش جوتیارەكان دەتوانن پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەربگرن.

جەختیشیان كردەوە كە ئەو کەسەی چەکی بانكییەكەی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەمساڵ بێت، ئەگەریش خاوەن چەک وەفاتی کردبێت ئەوا دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بکوژی هاولاتیەکەی ناحیەی زەڕایەن دەستگیر کرا

دڵشاد

به‌ وێنه‌… هه‌ڵگرتنی ریكلام و تابلۆ نایاساییه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێر

سەڵاح

لە هێرشێکی ئیسرائیلدا 12 کەس لە سووریا کوژران

یاسین