ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

لە دوو مانگی ڕابردودا زیاتر لە ١٠٥ هەزار مووچەخۆر بایۆمەتریان کردووە.
لە ( ٧٥ ٪ ) کێشەی بایۆمەتری مووچەخۆران و فەرمانبەران چارەسەر کراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی لە بانکەکانی وەزارەتی داراییەوە کۆکراوەتەوە، لە بەرواری ( ٢٠٢٤/٨/٢٥ ) تا ڕۆژی ( ٢٠٢٤/١٠/١٨ )، ( ١٠٥،٥٦٠ ) سەدو پێنج هەزارو پێنج سەدو شەست فەرمانبەرو مووچەخۆر لە ڕێی بنکەکانی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە بانکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگاکان خۆیان لە پرۆسەی بایۆمەتری تۆمار کردووە.
لەو ژمارەیە زیاتر لە (٣٥،٠٠٠ ) هەزار کەسیان خانەنشینن و زیاتر لە ( ٢٠،٠٠٠ ) هەزار کەسیان خاوەن پێداویستی تایبەتن و زیاتر لە ( ٧،٠٠٠ ) کەسیان فەرمانبەرن و نزیکەی ( ٦،٠٠٠ ) هەزار کەسیان وارسی شەهیدانن و نزیکەی ( ٣٥،٠٠٠) هەزار کەسیش ئەو مووچەخۆران بوون کە بارکۆد و ( upn ) یان هەبوو، بەڵام کێشەی بایۆمەتریان هەبوو.
شایەنی باسە ئەو مووچەخۆرانەی کێشەی بایۆمەتریان هەبوو لە تێبینیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کێشەکانیان هونەری بوو نەک یاسایی، کە خۆی لە نزیکەی ( ١٤٠ ) هەزار مووچەخۆر دەبینییەوە، لە ئێستادا لە ( ٧٥ ٪ ) کێشەکانی بایۆمەتری و لیستی مووچە چارەسەر بووەو تا کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەریەکانی لیستی مووچە چارەسەر دەبێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٤:١٠/٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆ بایدن و ناتانیاھو ھێرشکردنە سەر دوایین شوێنی غه‌زه‌یان تاوتوێ کرد

سەڵاح

موڵکێکی سەر بە بنەماڵەی سەدام حوسێن ئاشکرا بووە و داوای دەست بەسەرداگرتنی دەکرێت

یاسین

گرژیی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە پەرەسەندن ‌دایە

سەڵاح