ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی 10 گەیشت

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بڕیارە ئەمڕۆ وردبینیی لیستی مووچەی 10 تەواو بکرێت و چاوەڕوانن سبەی تەمویل بنێردرێ.

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: “شەوی ڕابردوو شاندێکی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەغدا، چوونی شاندەکە لەسەر داوای بەغدا بووە و زیاتر پەیوەندی بە چەند بابەتێکی دارایی و پرسی (هەژماری من) و گرێبەستە گرنگ و دڵخۆشکەرەی بانکی بازرگانییەوە هەیە.”

لەبارەی وردبینیی لیستی مووچە، ئەو سەرچاوەی دارایی گوتی: “وردبینیی مووچە هەنگاوی باشی بڕیوە و چاوەڕوانین ئەمڕۆ وردبینی تەواو بێت و سبەی چوارشەممە تەمویلی مووچە بنێردرێت و ئەو بەڵێنەیان پێ داوین”

جەختی کردەوە، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کردووه.

ڕۆژی 3/11/2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكی فەرمیدا ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتەکەیانەوە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق کراوە.

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە 17 شارۆچکەی لوبنان فسفۆڕی سپی بەکار هێناوە

سەڵاح

لە بەحرکە نەخۆشخانەیەکی 50 قەرەوێڵەیی دروست دەکرێت

دڵشاد

ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی میانمار بەرزبووە

یاسین