ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی 10 گەیشت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندێک بۆ مووچەی مانگی 10 چووەتە بەغدا، بەڵام تاوەکو ئێستا وردبینی لە لیستی مووچە تەواو نەبووە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 9ـی تشرینی دووەم، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندەکە بۆ مووچەی مانگی 10 و چەند پرسێکی دیکە چوونەتە بەغدا.
سەبارەت بە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10، ئەو سەرچاوەیە گوتی، “لەلایەن بەغداوە وردبینی بەردەوامە، دوو جۆری وردبینی هەیە، یەکێکیان وردبینی لە ژمارەی وەزیفی، کە ئەوەیان تەواو بووە، ئەوەی دیکە وردبینیی ژمێرکارییە کە سبەی دەستپێدەکات، کەی تەواو بوو، ئەوکاتە لیستی مووچە رادەگەیێندرێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڕازیل تۆڕی ئێکس قەدەغە دەکات

یاسین

بۆ یەکەم جار تەندروستی عێراق مۆڵەت بە کۆمپانیایەکی ئەوروپی دەدات دەرمانی شێرپەنجەی مەمک دروست بکات

سەڵاح

لە سەلاحەددین باری نائاسایی ڕاگەیەندرا

سەڵاح