ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زانیاری نوێ لەسەر مووچەی مانگی 10 و 11 گەیشت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو داهاتی ناوخۆ و لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2024 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەگەر کارەکان تەواو ببن، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت. هاوکات لیستی مووچەی مانگی 11ش دەنێردرێت.”
لەبارەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم، ئەو سەرچاوەیە گوتی، “وردبینیی ژمێرکاری لە لیستەکە بەردەوامە، دوای پڕۆسەی سەرژمێری، یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت.”
ئەمڕۆش سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی داوە لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی پارەکە خەرج بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی پارتی: لەمە بەدواوە ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق مانگانه‌ له‌كاتی خۆی مووچه‌ بنێرێت

دڵشاد

راژان عەولا : پارتی لە كوێبێت ئارامی و ئاوەدانی لەوێیە

گوران

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

سەڵاح