ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ئێران بایەخی تومەن هەروا لە دابەزین دایە

دوای دەرکردنی بڕیاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دژی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، جارێکی دیکە بەهای هەر دۆلارێک لەم وڵاتە سنووری ٧٠ هەزار تومەنی تێ پەڕاند و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتە حەوت ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تومەن.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو بەهای یەک دۆلاری ئەمریکا لە ئێران نزیکەی ٥٠ هەزار تومەن بوو، دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ئەمساڵ گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هێرشی ڕاستەوخۆی ئەو وڵاتانە بۆ سەر خاکی یەکتری لێ کەوتەوە بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ئێراندا گەیشتبووە ٦٧ هەزار تومەن.
هەروەها دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران لە ٢٦ی تشرینی یەکەم نرخی یەک دۆلار بۆ ٦٩ هەزار تومەن بەرز بووەوە.
بە سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکاشد دۆلار لە ئێران سنووری ٧٠ هەزار تمەنی تێ پەڕاند.
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکا لە ئێران، بایەخی پارەی ئەم وڵاتە لە بەرانبەر دراوی وڵاتانی دیکەشدا دابەزی و نرخی هەزار دیناری عیراقیش لە ٥٠ هەزار تومەن بەرزتربووەوە و سەد هەزار دیناری عێراق نرخی بەرەو زیاتر لە ٥ ملیۆن تومەن زیادی کرد

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٩١ جار هێرشی کردووەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان

یاسین

هێزێكی سەر بە سوپای پاسداران دەست بەسەر كەشتییەكدا دەگرێت

یاسین

پشدەر ئیبراهیم : بۆ ئەوەی سلێمانی خزمەتی زیاتر بكرێت دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن

گوران