ئابووریناسێكی ناسراوی عێراقی ئاشكرای ده‌كات، كه نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێ و عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی 3ی 2025، نه‌بیل مه‌رسوومی، شاره‌زای ئابووری ڕایگه‌یاند، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ ده‌وروبه‌ری 70 دۆلار داده‌به‌زێ، ئه‌مه‌ش دوای فشاره‌كانی ئه‌مریكا دێ كه ئۆپێك پڵاس ده‌ستبه‌رداری داشكانه‌كانی ده‌بێ كه گه‌یشتووه‌ته 2.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت و ئه‌وه‌ش زیاده‌یه له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له مانگێكدا و تێكڕای رۆژانه 120 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته و بۆ ماوه‌ی 18 مانگ له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات و ئه‌وه‌ش به‌شی زیاده‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق له مانگی‌دا به تێكڕا 12 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه ده‌كات، به‌و پێیه‌ش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی عێراق له ده‌وروبه‌ری 67 دۆلار ده‌بێ، كه كۆی داهاتی گشتیی چاوه‌ڕوانكراوی نه‌وت 108 ترلیۆن دینار ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كۆی گشتیی داهاتی نه‌وت، دوای پێدانی شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی نه‌وت، 95 ترلیۆن دینار ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌وه‌ش ته‌نیا به‌شی پێدانی مووچه و مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، به‌وش پێیه‌ش عێراق ڕووبه‌روبه‌رووی دۆخێكی سه‌ختی دارایی ده‌بێته‌وه، ئه‌وكات عێراق په‌نا بۆ قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه ده‌بات بۆ ڕووماڵی له‌ناكاوی كورتهێنانی بوودجه.