ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

باشترین كات بۆ خواردنی حەبی كالیسیۆم چ كاتێكە ؟؟

كالیسیۆم سیترات و كالیسیۆم لاكتات لە هەر كاتێكی ڕۆژداو پێش خواردن و دوای خواردنیش دەتوانرێت بخورێت، چونكە باشی هەڵدەمژرێن، ئەگەر كاربۆناتی كالیسیۆم بەكاردەهێنیت ئەوا پێویستە لەگەڵ خواردن یان ڕاستەوخۆ دوای خواردن بیخۆی باشترە.

سەرەتا پێویستە بزانین جۆری كالیسیۆمەكە چیە، كە وەرتان گرتووە، بۆ نموونە چوار جۆر كالیسیۆم هەیە لە دەرمانخانەكاندا دەفرۆشێت ئەوانیش ئەمانەن …

1. كالیسیۆم سیترات.

2. كالیسیۆم لاكتات.

3. كالیسیۆم گلوكۆنات.

4. كالیسیۆم كاربۆنات (هەرزانەو زۆرە لە بازار).

ئەگەر كاربۆناتی كالیسیۆم بەكاردەهێنیت (كە لە ئێستادا لە هەموو كالیسیۆمەكانی تر زیاتر دەفرۆشێت لە دەرمانخانەكاندا) ئەوا پێویستە لەگەڵ خواردن یان ڕاستەوخۆ دوای خواردن بیخۆی باشترە بۆ هەڵمژینی، چونكە هەڵمژینی خاوە لەچاو جۆرەكانی تری كالیسیۆم.

(د. هێمن مەحمود – پسپۆڕی نەخۆشییەكانی جومگەو ئێسك و رۆماتیزم)

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی ساردی سەرپەنجەکان لە وەرزی زستاندا

lana

سودەکانی گەڵای غار توشی سەرسوڕمانت دەکات

lana

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم و هەنگوین بەگەدەی بەتاڵ

lana