ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو هۆكارانەی زەخت بەرز دەكەنەوە

بەرزی پەستانی خوێن یەكێكە لە هۆكارە مەترسیدارەكانی نەخۆشی دڵ، لە قۆناغەكانی سەرەتادا رەنگە هیچ نیشانەیەكی دەرنەكەوێت، هەربۆیە زۆركات بە بكوژی بێدەنگ دەناسرێت، هەندێك هۆكار هەیە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر پەستانی خوێن دادەنێن و بەرپرسن لە بەرزكردنەوەی لەو كەسانەی كە فشاری خوێنیان بەرزە.

1. فشاری دەروونی : كاتێك فشاری دەروونی بەرز دەبێتەوە وەك توڕەبوون، جەستەت هۆڕمۆنی ئەدریناڵین و كۆرتیزۆل بەرز دەكاتەوە، ئەمەش وادەكات لێدانی دڵ خێرابێت و پەسانی خوێن بەرزبێتەوە، ئاساییە هەندێك كات تووشی فشاری دەروونی ببیت، بەڵام بە بەردەوامی فشاری دەروونی مەترسی هەیە.

2. كافایین : لێدانی دڵ خێرا دەكات و پەستانی خوێن بەرزدەكاتەوە، ئەمەش لەو كەسانە خراپتر دەبێت كە هەستیاریان بە كافایین هەیەو رێژەیەكی زۆریشی لێدەخۆن، ماددەی كافاین لە چاو قاوە زۆر هەیە.

3. دەرمان : هەندێك جۆری دەرمان هەیە كە زەخت بەرز دەكەنەوە، وەكو هەندێك جۆری دەرمانی ئازار شكێن یان دەرمانی ستیرۆید.

4. جگەرەكێشان : مەترسیدارە بۆ دڵ، چونكە دەمارەكانی خوێن تەسك دەكاتەوەو فشاری خوێن بەرزدەكاتەوە، ئەم كاریگەرییە كاتییە ئەگەر تەنها یەك دوو جار جگەرەبكێشیت، بەڵام ئەگەر بە بەردەوامی جگەرە بكێشیت، تووشی زەخت دەبیت.

5. هەندێك جۆری خواردن : ئەو خۆراكانەی رێژەیەكی زۆر لە سۆدیۆمی تێدایە سوێرن مەتسیدارن بۆ زەخت، وەكو خواردنە خێراكان (fast food) ئەوانەی لە چێشتخانەكان ئامادە دەكرێن.

(د. هیوا خالید گەردی – پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناوو شەكرەو دڵ)

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆن بزانیت رێژەی ڤیتامینەكان لە لەشتدا كەمە

lana

ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌یه‌

lana

بە بڕیاری ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دڵشاد