ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەنتەری شێرپەنجە لە دهۆک: ئەمساڵ نزیکەی 450 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون

لە گەڕەکێکی قەزای ئاکرێ نزیکەی 30 تووشبووی شێرپەنجە هەن، یاریدەدەری بەڕێوەبەری سەنتەری شێرپەنجە لە دهۆک دەڵێت: پێویستە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی تەممووزی 2024 د. چەکدار ئەحمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری سەنتەری شێرپەنجەی نەخۆشخانەی رزگاری لە دهۆک لەکاتی بەشداریکردنی لە بوولتەنی کاژێر 13:00 رایگەیاند، لە شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەی 450 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە سەنتەرەکەیان تۆمارکراون.

لەبارەی تووشبووانی شێرپەنجەی گەڕەکەکەی ئاکرێ د. چەکدار ئەحمەد پێشنیاز دەکات، پشکنین بۆ ئاو و مادەی کیمیایی لەو گەڕەکەدا بکرێت کە نزیکەی 30 تووشبووی شێرپەنجە تێدایە، چونکە ”ئەوە شتێکی نائاساییە و پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە”.

هەروەها دەڵێت: هاونیشتمانییان لەکاتی دەرکەوتنی هەر نیشانەیەکی جیاواز و گوماناوی، پێویستە پشکنین بکەن و پزیشکی پسپۆڕ ببینن.

لە کۆتایی قسەکانیدا د. چەکدار ئاماژە بە ئامارەکانی تووشبووانی شێرپەنجە لە دهۆک دەکات و دەڵێت: ”ساڵی رابردوو هەزار و 250 تووشبووی نوێ لە دهۆک تۆمارکراون، ئەمساڵیش تاوەکو ئێستا 450 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و لە سەنتەری رزگاری چارەسەردەکرێن”.

ئەمەی خوارەوە راپۆرتێکی حەیدەر دۆسکییە لەبارەی ئەو گەڕەکەی ئاکرێ کە نزیکەی 30 تووشبووی شێرپەنجەی تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو بەرهەمانەی کە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن ماددەیەکی مەترسیداریان تێدایە

یاسین

Google ئامێری چاودێری کردنی دۆخی نەخۆش دروست کرد

یاسین

نیشانەکانی ژەهراویبوون بە ڤیتامین D

lana