ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوودە تەندروستیەکانی سپێناخ

سپێناخ یەکێکە لەو سەوزەواتانەی سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزا و ڤیتامینەکانە، یەکێکە لە باشترین خواردنەکان هەستی تێربوون زیاد دەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و پڕۆتینەکان وزە بە لەش دەبەخشێت.

سوودە تەندروستیەکانی سپێناخ

-سپێناخ ریژەی شلەی گونجاو بۆ لەش دابین دەکات، چونکە رێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە.

-ئەو کاربۆهیدراتانەی لە سپێناخدا هەیە هەستی تێربوون زیاد دەکات، بۆیە دەتوانرێت لەجێی برنج و بابەتەکانی بخورێت، ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

-یەکێکە لەو سەوزەواتانەی کالۆری کەمی تێدایە و چەوری تێدا نییە، بۆیە بێ هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەک دەتوانرێت بخورێت.

-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە و هەستی تێربوونی بۆ کاتێکی درێژ زیاد دەکات و کرداری هەرس ئاسانتر دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک: مادە پاککەرەوەکان نیشانەکانی ئۆتیزم پێشدەخەن

lana

نیشانەکانی زیادبوونی کافاین لە جەستەدا چین؟

lana

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 7

hakar herki