ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تەکنەلۆژیایێکی نوێ بەکتریای نێو برین دیاریدەکات

توێژینەوەیەکی زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا دەریدەخات، دەشێت رووناکی فلورۆسێنت بەکاربهێنرێت بۆ تیشک خستنە سەر ئەو بەکتریایانەی لە برینەکاندا خۆیان دەشارنەوە و دەبنە هۆی هەوکردن و هێواشکردنی چاکبوونەوە.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، تەکنیکە نوێیەکە نەک هەر یارمەتی دیاریکردنی بەکتریاکان دەدات، بەڵکو دەبێتە هۆی کەمتر بەکارهێنانی دەرمانی دژە زیندەیی، هەروەها ئەم تەکنەلۆژیایە دەشێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانە بەکاربهێندرێت کە برینی درێژخایەنیان هەیە وەکو ‘برینی پێ لە تووشبووانی شەکرە’.

دکتۆر داڤید ئارمسترتۆنگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ”دۆزینەوە و لابردنی بەکتریا لە برین زۆر گرنگە بۆ رێگریکردن لە هەوکردن و چارەسەرکردنی خێراتری برینەکان”.

بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە، زیاتر لە 6.5 ملیۆن ئەمریکی تووشی برینێکی درێژخایەن دەبن، لە ماوەی چەند مانگێکدا چاک نابێتەوە و دەبێتە هۆی هەوکردنێکی توند کە رەنگە بە بڕینی بەشێکی جەستە یاخود گیانلەدەستدان کۆتایی پێبێت.

بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی نەخۆشیی شەکرە لە ئەمریکا، نزیکەی 20%ی تووشبووانی شەکرە تووشی برینی پێ دەبن، بەهۆی بەکتریای نێو برین تووشی هەوکردن دەبن و دواتریش پێویستیان بە بڕینەوەی قاچ دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەر شەوان هەستت بەم نیشانەیە كرد، مانای وایە جگەرت نەخۆشە

lana

ڕۆژانە خواردنی چوار دەنک گازۆ چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

lana

شەش خووی بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک

lana