ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەم سەوزەواتانە یارمەتی تەندروستی ئێسکەکان دەدەن

تەندروستبوونی ئێسکەکان کارێکی زۆر گرنگە، خواردنە و خواردنەوەکانیش کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تەندروستبوونیان هەیە، هەندێکیان سوودیان هەیە و هەندێکیشیان بەپێچەوانەوە.

بەشێوەیەکی گشتی سەوزەواتەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ، کەلەرم، سڵق و سەوزەواتە ڕەنگ تۆخەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی ئێسکەکان هەیە و پارێزگارییان لێدەکەن، هەروەها ئەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم وەک شێلم و بڕۆکلی یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدەن.

لەگەڵ ئەوەی سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە سەوزەواتەکان سوودی بۆ تەندروستی ئێسکەکان هەیە، وەرزشکردنیش ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی و پارێزگاریکردنی ئێسکەکاندا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین كاتەكان بۆ خواردنی ئۆمێگا-٣

lana

لە هاویندا خواردنەوەی سارد یان گەرم باشترە؟

lana

باشترین جۆرەکانی شیر بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ

lana