ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سود و گرنگی خواردنی ڕوەکی کوزەڵە لەرووی زانستی پزیشکییەوە

کوزەڵە، یان کویز، گیایەکە لەتیرەی (شەوبۆ)یانە، 10 بۆ 40 سانیممەتر بەرز دەبێت گەڵای بچوکە، (ڕەگی) ڕیشکی سپی وردی ھەیە و گوڵی سپی ورد دەگرێت، پێدەوترێت لەجۆری ڕوەکە ئاوی یان نیمچە ئاوییەکانە، یەک ساڵەیە، گیایەکی بەھاری یە لەئەوروپاو ئاسیادا بڵاوە، لەسەوزەکان ھەژمار دەکرێت، بەخواردنەوە دەخورێت و لەناو زەڵاتە دەکرێت، لەکەنار جۆگاو کانیاوەکان دەڕوێت.

ئەم ڕوەکە بڕێکی باش لەئاسن وکالسیۆم وترشی فۆلیک وکەمێک لەڤیتامینەکانی (C و A) تێدایە، کوزەڵە مادەی ئاسنی لە سپێناخ زیاترە بۆیە بۆ کەمخوێنی دەتوانرێت کەڵکی لێوەربگیرێت، کالیسۆمی لە شیرو زیاترە وڤیتامین (C)یشی لە لەپرتەقاڵ زیاترە.

سودە زانستی و پزیشکیەکانی کوزەڵە بۆ تەندروستی مرۆڤ بزانە:

1. ڕێگریكردن له‌ توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌
كوزه‌ڵه‌ سه‌وزه‌یه‌كی‌ كرۆسیفۆرسه‌، ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ری‌ توشبون به‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماندوه‌ كه‌ به‌كارهێنانی‌ كوزه‌ڵه‌ له‌ هه‌مو ڕۆژێكدا یارمه‌تی‌ له‌ش ده‌دات بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و دوكه‌ڵی‌ جگه‌ره‌یه‌ی‌ كه‌ توشی‌ شێرپه‌نجه‌ت ده‌كات بگۆڕێت بۆ پاشه‌ڕۆ، هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئه‌و كانزا خۆراكیانه‌ی‌ له‌ كوزه‌ڵه‌دا هه‌یه‌ به‌هاوكاری‌ و خرۆكه‌ سپیه‌كان. DNA دژه‌ ئۆكساندن ڕێگری‌ بكات له‌ زیان پێگه‌یشتنی‌.

2. ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین C
ئه‌م ڤیتامینه‌ ناسراوه‌ به‌ دژه‌ ئۆكساندنێكی‌ به‌هێز كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ شێرپه‌نجه‌، میكانیزمی‌ به‌رگری كردن له‌ سه‌رما و هه‌لاَمه‌ت زیادده‌كات، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكی‌ كاریگه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشی‌ ئه‌سكه‌رپوت، جامیک لە کوزەڵە بڕی 50 گرام ڤیتامین C تێدایە.

3. ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین A
له‌ڕاستیدا ئه‌م ڤیتامینه‌ دژه‌ ئۆكسێنه‌رێكی‌ به‌هێزه‌، به‌رگری‌ له‌ش به‌هێزده‌كات، هه‌روه‌ها بێوێنه‌یه‌ بۆ چاو و پێست و ددان و ئێسك.

4. سستمی‌ به‌رگری‌ به‌هێز ده‌كات
ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ی‌ ڤیتامین C كه‌ له‌ كوزه‌ڵه‌دا هه‌یه‌ میكانیزمی‌ به‌رگریكردن زیاد ده‌كات و له‌ دژی‌ ڤایرۆس ده‌جه‌نگێت وه‌ك توشبون به‌ هه‌ڵامه‌ت.

5. له‌دژی‌ نه‌خۆشی‌ ده‌جه‌نگێ‌
لێكۆلینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ كوزه‌ڵه‌ و به‌كتریا بكوژێكی‌ به‌هێزه‌، یارمه‌تی‌ تەواوی‌ له‌ش ده‌دات له‌ دژی‌ هه‌مو به‌كتریایه‌ك بجه‌نگێت كه‌ له‌ ڕیخۆڵه‌كاندا جێگیر ده‌بن.

6. هه‌رسكردنێكی‌ ته‌ندروست
ئه‌و كلۆرۆفیله‌ی‌ له‌ گه‌لاَكانی‌ كوزه‌ڵه‌دا هه‌یه‌ چه‌ندین ئه‌نزیمی‌ هاریكاری‌ هه‌رسكردن له‌خۆده‌گرێت، ئه‌م جۆره‌ ئه‌نزیمانه‌ یارمه‌تی‌ له‌شده‌ده‌ن خۆراكه‌ كانزاكان هه‌ڵمژن له‌كاتی‌ هه‌رسكردندا.

7. ئێسك و ددان
كوزه‌ڵه‌ یارمه‌تی‌ پته‌و كردن و هاوسه‌نگی‌ ڕاگرتنی‌ ئێسك ده‌دات له‌ ڕێگه‌ی‌، مادده‌ی‌ كالسیۆم و مەگنسیۆم، ڤیتامین C و K ده‌تپارێزێت له‌ مه‌ترسی‌ بونی‌ ئێسكێكی‌ قرت.

8. گرفتی‌ پێست
زۆر گرفتی‌ پێست هه‌ر وه‌ك زیپكه‌، له‌ ژێر ڕه‌گه‌كه‌یاندا خوێنی‌ پیس كۆده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی‌ هه‌ڵئاوسانی‌ پێست، كوزه‌ڵه‌ له‌ ژه‌مه‌ خۆراكه‌كانتدا به‌كاربهێنه‌ بۆ ڕزگار بون له‌و گرفته‌.

9. دابه‌زاندنی‌ كێش
كوزه‌ڵه‌ كه‌متر له‌ 18 كالۆری‌ تێدایه‌ و كێش داده‌به‌زێنێت، هه‌روه‌ها یارمه‌تی‌ هه‌رسكردن ده‌دات و خۆراك و كانزا و ڤیتامینی‌ پێویست ده‌به‌خشێت به‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ له‌ش، زۆر كه‌س سود له‌ شۆربای‌ كوزه‌ڵه‌ وه‌رده‌گرن به‌مه‌به‌ستی‌ دابه‌زاندنی‌ كێش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ بڕێكی‌ باش خۆراكی‌ به‌سودی‌ تێدایه‌ و كالۆری‌ له‌ش زیاد ناكات.

10. هه‌روه‌ها به‌سوده‌ بۆ به‌هێز كردنی‌ بینین، به‌رگریكردن له‌ نه‌خۆشی‌ دڵ، به‌سوده‌ بۆ قژ، چاره‌سه‌ره‌ بۆ سكچون، شه‌كره‌، نه‌خۆشی‌ زراو و خوێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا پێویستە خورما پێش خواردنی بشۆرێتەوە

lana

پسپۆڕێکی چاو: تیشکی خۆر ئەگەری دروستبوونی ئاوی سپیی چاو زیاددەکات

lana

باشترین كاتەكان بۆ خواردنی ئۆمێگا-٣

lana