ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەم هەنگاوانە لە ماوەیەکی کەمدا کالۆرییەکی زۆر بسوتێنە

کات و رێکخستنی خواردنی ژەمەکان و خواردنەوەکان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی و لەشجوانیمان، هەروەها بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سوودی خوازراو لە خواردن.

لە خوارەوە بە پێی ئەوەی لە “روسیا تودەیـ”ـدا هاتووە، گرنگترین هەنگاوەکانی خواردن و ژەمەکان بۆ کەمکردنەوەی کالۆری رۆژانە و پاراستنی جەستەیەکی تەندروست خراوەتە روو:

١.لە سەوزەوە دەست پێ بکە، خواردنی سەوزە پێش هەر جۆرە خواردنێکی تر دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە تێری بکەیت و کێشت دابەزێنیت، چونکە ریشاڵی تێدایە کە یارمەتی رێکخستنی شەکری خوێن دەدات.

٢.لە دەوروبەری کاتژمێر ١١ـی بەیانی قاوە بخۆرەوە، دکتۆر دیبۆرا لی پسپۆڕی خەو دەڵێت، ئەگەر بۆ نموونە کاتژمێر ٧ـی بەیانی لە خەو هەڵدەستیت، خواردنەوەی یەکەم کوپ قاوەت لە کاتژمێر ١١ـی بەیانی زۆرترین سوودت پێدەبەخشێت.

٣.کاتژمێر ٥ـی ئێوارە نانی ئێوارە بخۆ، زوو خواردنی ژەمی ئێوارە دەبێتە هۆی باشترکردنی هەرس و دابەزاندنی کێش.

٤.پێش ژەمی سەرەکی میوە بخۆ، میوەکان دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، بۆیە باشترە پێش ژەمێک بیخۆین نەک دوای نانخواردن وەک باوە، ئەمەش بە تایبەت بۆ سێو راستە.

خۆراکی ریشاڵ زۆر یارمەتی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی “پێپتیدی تایرۆسین” دەدات کە ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە، لە بەشێکی ریخۆڵە باریکەدا کە بە ئیلێم ناسراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەشت خواردن دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان

lana

گرینگی لیمۆ بەسرە بۆ جەستەی مرۆڤ

lana

ئەو كەسانەی كێن كە نابێت قاوە بخۆنەوە

lana