ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بۆچی زۆربەی کات دەستەکانمان ساردن؟

زۆرجار کاتێک دەستەکانت سارد دەبن، جەستە بەشێوەیەکی سروشتی رۆشتنی خوێن بۆ دەستەکان سنوردار دەکات بۆ پاراستنی ئەندامەکانت کاتێک لە ژینگەیەکی سارددایت، بەڵام ئەگەر بەردەوام هەست بە ساردی دەستەکانت بکەیت، تەنانەت ئەگەر لە شوێنێکی سارددا نەبیت، لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی تەندروستی.

سەنتەری ئەکادیمیMayo Clinic بڵاویکردوەتەوە، هۆکاری سەرمابونی دەستەکان زۆر، هەندێکیان جێگەی نیگەرانی نین، بەڵام رەنگە هەندێکیان پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی هەبێت.

ڕەنگە ساردی دەستەکان، بەهۆی مانەوەبێت لە شوێنی سارد، بەڵام زۆرجار ساردی دەستەکان، نیشانەی ئەوەیە کە لەش هەوڵدەدات پلەی گەرمی ئاسایی جەستەی خۆی کۆنتڕۆڵ بکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەمیشە ساردبونی دەستەکان مانای ئەوەیە کێشەیەک لە ڕۆیشتنی خوێن یان خوێنبەرەکانی ناو دەستەکاندا هەیە.

هەندێک جار خوێنبەرەکان لەناکاو تەسک دەبنەوە، تەنانەت ئەگەر ساردیش نەبن, پزیشکان ئەمە بە گرژبوونی خوێنبەرەکان ناودەبەن گرژبونی خوێنبەرەکان دەتوانێت دەستەکانت سارد بکات، تەنانەت ئەگەر لە پلەی گەرمی ئاسایشدا بیت.

ئاگاداری ئەم نیشانانە بە…

بەگشتی، ساردبونی دەستەکان، جێگەی نیگەرانی نییە، بەڵام پێویستە سەردانی پزیشکی بکەیت ئەگەر دەستت سارد بو لەگەڵ بونی ئەم نیشانانە:

-برینی گەدە
-ئازار
-گۆڕانکاری لە پێستتدا (بەتایبەت ئەگەر هەستت کرد لە ئاسایی توندتر یان ڕەقتر بێت یان ڕەنگەکەی گۆڕاوە).
-زۆرجار پێیەکان یان پەنجەکانی قاچ سارد دەبنەوە.
ئایا ساردی دەست دەتوانێت نیشانەی نەخۆشی دڵ یان کەمخوێنی بێت؟
بەزۆری هەبونی دەستی سارد نیشانەیەکی ڕاستەوخۆی نەخۆشی دڵ یان کەمخوێنی نییە، بەڵام هەردوو حاڵەتەکە دەتوانن کاریگەری لەسەر چۆنیەتی رۆیشتنی خوێنی ناو جەستەتدا هەبێت (لەوانەش بۆ دەستەکانت)، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە کاریگەرییان هەبێت لەسەر خوێنبەرەکانی دەستەکانت.

کەمخوێنی کاتێک ڕودەدات کە خڕۆکە سورەکانی خوێنت بەشی پێویست نەبێت یان خڕۆکە سورەکانی خوێنت وەک پێویست کار نەکەن، خڕۆکە سورەکان ئۆکسجین دەگوازنەوە بۆ هەمو جەستە، ئۆکسجین هێز دەدات بە خانەکان و وزەت پێدەبەخشێت، بەبێ خڕۆکە سورە تەندروستەکان کە کاری خۆیان ئەنجام بدەن، جەستەت ئەو وزەیە بەدەست ناهێنێت کە پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی بە باشی کاربکات.
597 جار خوێندراوەتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

گرنگترین ڤیتامینەكان بۆ بێهێزی و شەكەتیی بەردەوام

lana

رۆژانە خواردنی عەلی بابا لەم نەخۆشیانە دەتپارێزێت

lana

سەنتەری شێرپەنجە لە دهۆک: ئەمساڵ نزیکەی 450 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون

lana