ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە زستان خۆت لە پەتا و هەڵامەت بپارێزە

ئەو خۆراکانەى د.کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک دیاریکردون ئەمانەن:

– میوە مزرەمەنیەکان وەک کیوی و هەنار و سێو؛ دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر

– سەوزە گەڵا تۆخەکان وەک کەلەرم ، قەڕەنابیت ، نەعنا

– پاقلەمەنیەکان بە تایبەت شۆربای نیسک، نۆکاو، لۆبیا، ماش

– سیر و پیاز بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە چی بە کاڵی یا لە ناو خوارندا

– زەنجەبیل: گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری لەش، دەکرێت رۆژانە چای زەنجەبیل یان گیراوەی لیمو و زەنجەبیل و هەنگوین بخورێتەوە .

– خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبون، رازیانە ، گوڵەمێخەک، چای سەوز لەبری ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کەڤییان تێدایە وەک چا و قاوەی رەش بە تایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت، شەوان لە بری چا و قاوە کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە .

– ماسی سەلەمۆن و تونە و هەمو جۆرە ماسییەکانی تر بە برژاوی

-سنگی مریشک و قەل و پەلەوەر، هەروەها گۆشتی سوری بێ چەوری

– دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی ، تۆوی چیا و شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی

– چەرەسات وەک گوێز و بادەم و دەنکە کولەکەو گازۆ

-خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ریشاڵییەکان لەڕێگای خواردنی سەوزە و میوە رۆژانە دوو بۆ سێ جار

– خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو رۆژانە لە نێوان ژەمەکان لانیکەم زیاتر لە شەش پەرداخ رۆژانە
231 جار خوێندراوەتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو هەڵەی باو کە ددانەکانت زەرد دەکەن

lana

سوودەکانی زەیتی کونجی بۆ زیپکە

lana

كەركووك… ئافرەتێك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

سەڵاح