ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ھۆکاری ئازاری ئەژنۆ لە گەنجاندا چییە؟

دروستبونی ئازاری ئەژنۆ لە ئافرەتاندا لەدوای تەمەنی 45 ساڵی و لە پیاواندا لە دوای تەمەنی 55 ساڵی، رەنگە شتێکی ئاسایی بێت،بەڵام لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان بەدەست ئازاری ئەژنۆوە دەناڵێنن.

د. هەڤین کەمال شا، پسپۆڕ لە زانستی بەنج و ئازار، باس لەو هۆکارانە دەکات کە دەبنەهۆی دروستبونی ئازاری ئەژنۆ لە گەنجاندا.

نیشانەکانی:

-دروستبونی ئازار لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆ و لەدەور و پشتی کڵاوەی ئەژنۆ، هەندێکجار زۆر تیژە و هەموو جوڵەیەک ئازارەکە زیاد دەکات، وەک رۆیشتن، سەرکەوتن یان هاتنەخوارەوەی پلیکانە، هەندێکجاریش بونی ئازارێکی کەمی وەڕسکەرە، بۆ نمونە پاش دانیشتن بۆماوەیەکی زۆر، هەندێک جار ناتوانیت ئەژنۆت بنوشتێنیتەوە یاخود سکوات بکەیت، بە راکردن لەوانەیە زیادبکات و زۆرجاریش لەدوای وەرزشکردن دروست دەبێت.

-تەقە تەق و کرتەکرت: گۆڕان لە شێوەی کڕکڕاگە لەوانەیە کرتەکرت دروست بکات لە جومگەکە، کە دەتوانیت گوێت لێیبێت کە ئەژنۆت دەنوشتێنیتەوە یاخود راستی دەکەیتەوە، مەرج نییە کرتە کرت ئازاری لەگەڵدا بێت.
ھەتا ئێستا ھۆکاری ڕاستەقینەی ئەم حاڵەتە نەزانراوە، بەڵام پسپۆڕەکان دەڵێن کۆبوونەوەی ھەندێک ھۆکارە لەگەڵ یەکدا، ھەندێک لەو ھۆکارانەش ئەمانەن:
-بێهێزی و لاوازی ماسولکەکانی سمت و ران
-گرژی ماسولکەکانی پشت ران
کورتی بەستەری ماسولکەکانی دەوری کڵاوەی ئەژنۆ

ھەندێک جار ئەم حاڵەتە بەبێ ئەوەی هیچ چارەسەرێک وەربگریت خۆی نامێنێت و ھەندێک جاریش چەند ساڵێک دەخایەنێت ئازارەکەی
ئازارشکێنەکان: دەتوانرێت ئازارشکێنی وەکو پاراسیتامۆڵ بەکاربھێنرێت لە کاتی ئازاردا.
چارەسەری فیزیایی و سروشتی: ھەوڵبدە ماسولکەکانی بەشی پێشەوەی ڕانت بەھێزبکەیت بۆ ئەوەی فشار لەسەر کڵاوەی ئەژنۆت کەمبێتەوە، پزیشکی پسپۆڕ وەرزشی تایبەتت بۆ دادەنێت بۆ بەھێزکردنی ماسولکەکانت، پێویستت بە 12 مانگ زیاتر ھەیە، کە ڕۆژانە دوو سێ جار وەرزشی تایبەت بکەیت و بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی “نیو سەعات” زیاتر بۆ ئەوەی ماسولکەکانی دەوری کڵاوەی ئەژنۆت بەھێز بێت وھەندێک جاریش پێویستە ھەر بەردەوام بیت بۆ ئەوەی ئازارەکە بە تەواوی نەمێنێت.

مەلەکردن و وەرزشکردن: سینگەمەلە و پشتە مەلە یەکێکن لەباشترین وەرزشەکان بۆ ئەم حاڵەتە.

باشترە خۆت بەدوور بگریت لەو وەرزشانەی فشار دەخەنە سەر ئەژنۆکان ، وەکو : فوتبۆڵێن ، ڕاکردن ، بازدان.

هەندێک جار بەکارھێنانی قایشی تایبەت بە پاڵپشتی ئەژنۆ یارمەتی کەمکردنەوەی ئازارەکە دەدات.

بەکارھێنانی پاک یاخود جەوەنەی سارد، بەتایبەت لە دوای وەرزشکردن.

بەکارھێنانی ھەندێک ڕێگای تەواوکەر وەکو دەرزی ئاژنین ، یۆگا ، میدیتەیشن.

بەکارھێنانی پلازمای چڕ بەخەپلەی خوێن بۆ ئەو بەستەر و ماسولکانەی لاوازن لەدەوری کڵاوەی ئەژنۆ.

لەھەندێک حاڵەتی قورسدا لەوانەیە نەشتەرگەری پێویست بکات بۆ لابردن و کەمکردنەوەی فشاری سەر کرکڕاگەکە ، یاخود لەڕێگای نازوڕەوە بۆ لابردنی پارچەی کرکڕاگەی زیان بەرکەوتو.
ھەندێک ھۆکاری تر بۆ ئازاری ئەژنۆ لە گەنجاندا

داخوران و سەوەفانی ئەژنۆ : کەلەوانەیە لەھەندێک کەسدا لەتەمەنێکی زودا دەست پێبکات.

حاڵەتی ڕۆماتیزمی جومگەگان

پێکانی ئەژنۆ بەتایبەتی لەوانەی وەرزشەوانن.
کێشی زیادە و قەڵەوی.

لەپێکردنی پێڵاوی نەگونجاو و بن بەرز لەکاتی چالاکییە جیاوازەکاندا.

ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەکی ھەڵەو ناتەندروست .
838 جار خوێندراوەتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا برۆکلی دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش

lana

بیبەری سەوز لەم نەخۆشیە دەتپارێزێت

lana

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم بۆ پێست

lana