ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بۆ بەهێز بوونی بەرگری لەش ئەمانە بخۆن

كۆمەڵێك خواردن ڕەنگە یارمەتی بەهێزكردنی بەرگری جەستە بدەن و ڕۆڵیان هەبێت لە ڕێگرتن لە پەتای وەرزی و كۆڕۆناو جۆرەكانی تری ئەنفلەوانزاو هەروەها زوو چاك بوونەوە لە كاتی تووشبووندا.

1. سیر : ناسراوە بەوەی كاریگەرە لە خۆپاراستن لە هەوكردن و دژە ڤایرۆس و دژە بەكتریاو دژە كەڕووە.

2. میوە مزرەمەنیەكان : چونكە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی بێجگە لە ماددە دژە ئۆكسانەكانی تر.

3. بڕۆكلی و سپێناخ : دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و كانزاكان بە تایبەت ڤیتامین (A ,C , E) بێجگە لە ماددە دژە ئۆكسانەكانی ترو ڕێشاڵەكان، باشتر وایە زۆر كەم بكوڵێنرێن تا زۆرترین سوودیان بمێنێتەوە.

4. بیبەری سوور : دوو ئەوەندەی مزرەمەنیەكان ڤیتامین سی تێدایە جگە لەوەی سەرچاوەیەكی باشی بێتاكارتینۆیدە.

5. زەنجەبیل : یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات لەگەڵ ئاوسان و هەوكردنی قوڕگ و نەهێشتنی ئازاری درێژخایەن.

6. بادەم : سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین E و ئۆمێگا سێیە.

7. زەدەچەوە : ناسراوە بە كاریگەرییەكانی بۆ نەهێشتن و خۆپاراستن لە هەوكردن.

8. چای سەوز : دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆكسانەكان.

9. بێریەكان وەك بلۆبێری و تووتڕك و شلێك.

10. شۆربای مریشك : هەروەها شۆربای پەلەوەرەكانی تری وەك قازو قەل، هەروەها قارچك.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)

هەواڵی پەیوەندیدار

حەوت نیشانەی توشبوون بە نەخۆشیەکانی گورچیلە

lana

سوودەکانی شویت بۆ قژ

lana

جۆرێک لە شوکولاتە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکر دەدات

lana