ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەی باشترین کاتە بۆ خواردنی هێلکە

هێلکە هەڵبژاردەیەکی باشە وەک بەشێک لە خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکان.

بەپێی ماڵپەڕی ” The Times Of India” یەک هێلکە نزیکەی ٧٥ کالۆری و ٦ گرام پرۆتین و ٥ گرام چەوری تێدایە، ئەمە جگە لە جۆرەها ڤیتامین و کانزا وەک ڤیتامین A و B12، هێلکە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، مەترسییەکانی ئاوی سپی چاو و تێکچوونی چاو کەمدەکەنەوە، پرۆتینی ناو هێلکە یارمەتی بەهێزکردنی ماسولکەکان و تەندروستی مێشک دەدات.

بەڵام ئەو پرسیارەی کە زۆر کەس دەیکەن دەربارەی هێلکە ئەوەیە کە کەی باشترین کاتە بۆ خواردنی هێلکە، بەیانیان یان ئێواران؟

خواردنی هێلکە لە بەیانیاندا بژاردەیەکی گونجاوە و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن هەروەها تەندروستی مێشک باشتر دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی خۆراکی جیاواز بۆ دەستپێکردنی ڕۆژەکەت بە وزە و تەندروستییەکی زۆرەوە.

سەبارەت بە خواردنی هێلکە لە ئێواراندا، بەسوود بۆ وەرزشوانان بەو پێیەی یارمەتیدەرە لە چاککردنەوە و گەشەکردنی ماسولکەکان بەهۆی دەوڵەمەندی بە پرۆتین.

جێگەی باسە دەتوانیت لە هەر کاتێکدا بێت لە ڕۆژدا هێلکە بخۆیت بەپێی پێویستی خۆت و بە رێژەیەکی گونجاو، بەڵام پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی هێلکە لە بەیانیاندا بۆ زیادکردنی وزە و تەرکیزە، ئێوارانیش بۆ بەهێزکردن چاکبوونەوەی ماسولکەکان و خەوتنێکی ئارامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی سەرئێشەی بەردەوام

lana

چوار خواردنی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات توشبووانی شەکرە دەتوانن بیخۆن

lana

‎ئەو خۆراکانەی کە نابێت لەگەڵ لیمۆدا بخورێت

lana