ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەم خۆراکانە زیان بە گورچیلە دەگەیەنن

گورچیلە یەکێکە لە ئەندامە سەرەکییەکانی جەستە وەک فلتەرێک لە جەستەدا کاردەکات،خۆراک کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دروست دەکات.

لە ماڵپەڕی ” RT Arabic” دا بڵاو کراوەتەوە، پزیشکان ئامۆژگاری ئەوەمان دەکەن خۆمان لەو خواردنانە بە دوور بگرین کەبڕێکی زۆر ئۆکسالاتیان تێدایە، زۆرێک لە ڕووەکەکان ئۆکسالاتیان تێدایە کە دەکرێت ببنە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە، وەک سپیناخ، ڕێواس، بادام، گازۆ، چەوەندەر، پەتاتەی سورەکراو.

باشتر وایە خواردنی ئەو خۆراکانە سنووردار بکرێت کە ڕێژەیەکی بەرزی پۆتاسیۆمیان تێدایە، سەرەڕای ئەوەی پۆتاسیۆم توخمێکی سوودبەخشە بۆ جەستە بەتایبەت بۆ دڵ چونکە بەشدارە لە ڕێکخستنی شلەمەنیەکان و پاراستنی خانەکان بەڵام زیادەڕۆییەکەی دەبێتە هۆی زیادبوونی کالیسیۆم بەم شێوەیەش زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت.

زۆر خواردنی خوێ کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات چونکە خوێ مادەی یۆد لەخۆدەگرێت، ئەمەش پەستانی خوێن زیاد دەکات و زیان بە خوێنبەرەکانی ناو گورچیلە دەگەیەنێت و وادەکات کارەکانیان قورس بێت کاتێک ژەهرەکان دەردەکەن.

زیادەڕۆی لە خواردنەوەی قاوە و چا دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە هەروەها پێویستە ئاگاداری ئەو بەرهەمە شیرەمەنیانە بین کە بڕێکی زۆر کالیسیۆمیان تێدایە چونکە دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە.

خواردنی شیرینی بە بڕێکی زۆر دەبێتە هۆی قەڵەوی و نەخۆشی شەکرە، کە هۆکاری سەرەکی مەترسین بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە ئەگەر ئاستی شەکری خوێنت بەرز بێت، ئەوا بە ئاسانی زیان بە خوێنبەرەکانی ناو گورچیلەکانت دەگەیەنێت، گورچیلەکانت بە باشی کار ناکەن.

باشتر وایە گۆشت بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت، چونکە ڕێژەیەکی بەرزی پورینیان تێدایە کە هاندەری بەرهەمهێنانی ترشی یوریکن، ئەمەش بارگرانی لەسەر گورچیلە زیاد دەکات و دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار خواردن پێش نوستن بۆ تەندروستی مێشک بەسوودن

lana

سوودەکانی بامێ

lana

توشبووانی نەخۆشیەکانی گورچیلە پێویستە ئەم خواردنانە لە سیستمی خۆراکیاندا هەبن

lana