ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جۆرەکانی گوێز و سودە تەندروستیەکانی

گوێز چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە، هەروەها یەکێکە لەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندە بە چەورییە تەندروستیەکان و کاربۆهیدرات هەروەها پرۆتین و ڕیشاڵەکان، کە یارمەتی دەرێکی باشە بۆ تەندروستی دڵ و ماسولکەکان، هەروەها یارمەتی کۆنترۆڵ کردنی کێش دەدات دەتوانیت لە ژەمە سوکەکاندا بەکاری بهێنیت هەستی تێریت پێ دەبەخشێت

جۆرەکانی گوێز بریتین لە

١-گوێزی ئینگلیزی یان فارسی، گوێزی فارسی لەسەدەی چوارەمی زانییەوە دۆزراوەتەوە، تامێکی خۆش و ڕەنگێکی کاڵی هەیە بە هۆی زۆری تایبەتمەندیەکانیەوە کا سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی هەندێک جار بە گوێزی ئینگلیزی ناوی دەبەن

٢-گوێزی ڕەش، ئەم گوێزە کاتێک دەیکەیتەوە ناوەکەی سپیەو، تامێکی شیرینی هەیە خۆی لە بنەڕەت دا گوێزی سەوزەو دوای وشک بوونەوەی ڕەش دەبێت

٣-گوێزی سەوز، هەر وەک گوێزی ڕەش، تامێکی شیرینی هەیە کاتێک تازەیە لە دارەکەی دەکەیتەوە لە کاتی خواردنیدا هەست بە ناسکیەکەی دەکەیت

٤-گوێزی ئەمریکی، ئەم جۆرەی گوێز شێوەیەکی درێژی هەیە هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و توخمی زینک یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات کۆنترۆڵی ڕێژەی شەکرد دەکات ڕێژەیەکی زۆر کالۆری و چەوری تێدایە

بەهاکانی خواردنی

بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە زۆرێک لە کانزاو ڤایتامینەکان کاریگەری زۆری هەیە لەسەر تەندروستی دڵ و کۆ ئەندامی هەناسە وماسولکەکان ترشی فۆلیکی تێدایە کە یارمەتی خانمانی دوو گیان دەدات هەروەها فۆسفۆر کە یارمەتی تەندروستی ماسولکەکان دەدات هەروەها ڤایتامین B6 کە یارمەتی بەهێز بوونی کۆ ئەندامی هەناسەو دەماخ دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆن هۆرمۆنی دڵخۆشی زیادبکەین

lana

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی نیسک بۆ تەندروستی جەستە

lana

سوودەكانی میوەی كرمتین بزانە

lana