ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هۆکار و چارەسەرەکانی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە ”دڵەکزێ” چین؟

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر، دەڵێت، شێوازی نادروستی خەوتن هۆکارە بۆ گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە.

د. شوبهام ڤاتسیا، راوێژکاری باڵای نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر لە نەخۆشخانەی فۆرتیس لە هیندستان، دەڵێت؛ شێوازی خەوتن و ئاستی نزمی سەر لەکاتی خەوتن کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر نەخۆشی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە.

ئەم پسپۆرە دەڵیت؛ گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە کاتێک روودەدات کە ماسولکەی خوارووی سوورێنچک لاواز دەبێت، کە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سوورێنچک.

د. شوبهام باس لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەکات و دەڵێت: سووتانەوە لە ناوچەی سنگ، گەڕانەوەی خۆراک، هەستکردن بە ناڕەحەتی لە سنگدا، هەڵئاوسان، ئازار و سووتانەوەی قوڕگ، کۆکەی درێژخایەن، نیشانەی نەخۆشییەکەن.

د. شوبهام، گوتی کە ”گۆڕینی شێوازی ژیان و نزمی سەر لەکاتی خەوتن رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە چارەسەرکردن و خۆپاراستن لەم نەخۆشییە”، هەروەها گوتیشی: خۆتان بپارێزن لە خواردنی خۆراک لە درەنگانی شەودا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پسپۆڕێکی چاو: تیشکی خۆر ئەگەری دروستبوونی ئاوی سپیی چاو زیاددەکات

lana

زیان و مەترسییەکانی خواردنی زەردەچەوە لەگەڵ دەرمانە کیمیاوییەکان

lana

10 خۆراک نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکەنەوەy

lana