ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەم خواردنانە هەوکردنی جومگەکان کەمدەکەنەوە

هەوکردنی جومگەکان یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر بڵاوەکان لەجیهاندا، هەموو تەمەنەکان توشی دەبن بەتایبەتی بەتەمەنەکان، بەهۆی فشەڵبوونی ئێسکەکانەوە دروست دەبێت، دەتوانرێت بەشێوەیەکی سروشتی لەڕێگەی خواردنەوە هەوکردنی جومگەکان کەمبکرێتەوە.

ئەم خواردنانە هەوکردنی جومگەکان کەمدەکەنەوە:

-زەیتی ماسی
بەپێی توێژینەوەکان سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێگریکردنی فشەڵبوونی ئێسکەکان هەیە، بۆیە ڕۆژانە خواردنی یەک گرام زەیتی ماسی چارەسەری هەوکردنی جومگەکان و رێگری لە فشەڵبوونی ئێسکەکان دەکات، هەروەها یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات.

-سپێناخ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پرۆتینەکان چارەسەری فشەڵبوونی ئێسکەکان دەکات و ڕێگری لەوە دەکات جومگەکان زیانیان پێبگات.

-بلوبێری
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی دژەئۆکسانەکانە ڕێگری لە هەوکردنەکانی جەستە دەکات.

-چای سەوز
چای سەوز بە یەکێک لە باشترین خواردنەوەکان لەجیهاندا دادەنرێت، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە، کوپێک چای سەوز ڕێگری لە فشەڵبوونی ئێسک و هەوکردنی جومگەکان دەکات.

-کەرەی عەلی بابا
کەوچکێک کەرەی عەلی بابا وەک ژەمێکی تەندروستی پڕ چەوری سوودبەخش دەتوانرێت بەکاربهێنرێت، سوودێکی زۆری لە کەمکردنەوەی ئازاری فشەڵبوونی ئێسکەکاندا هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی3 ڕۆڵێکی گرنگی لە چارەسەرکردنی هەوکردنی جومگەکاندا هەیە.

-خواردنە تونەکان
خواردنە تونەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، بەهاراتەکانی وەک زەردەچەوە، دارچینی، بیبەر، زەنجەبیل و بیبەری تون یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی جومگەکان دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانەکانی کەمی کانزای مەگنسیۆم لەجەستەدا

lana

سودە تەندروستییەكانی زەیتونی ڕەش

lana

پێنج خواردنی تەندروست دەبنە هۆی بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵ

lana