کۆمەڵەی سەرئێشە و شەقیقەی ئەڵمانی رایگەیاند، ئازاری پشتی سەر چەندین هۆکاری هەیە، بەشێکیان سادە و بەشێکیان مەترسیدار.
روونیشیکردەوە، زۆرجار بەهۆی گرژیی زۆرەوە سەرئێشەکە کاریگەری لەسەر ماسولکەکانی پشت یان بڕبڕەکانی مل هەیە، هەروەها دەشێت بەهۆی فشاری دەروونیشەوە بێت.
هەروەها بەهۆی دانیشتنی نادروست بۆ ماوەیەکی زۆر دروست دەبێت، بۆ نموونە لەکاتی دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەردەم شاشەی کۆمپیوتەردا.
هەروەها رەنگە ئازارەکە ئاماژە بێت بۆ شەقیقە، کە وەک ئازارێک تەنها لە لایەکی سەردا دەردەکەوێت و دەتوانێت بۆ پشتەوەی سەر بڵاوبێتەوە.
هەروەها لەوانەیە بەهۆی دانئێشەوە دروست بێت، بە توندی شۆردنی ددانەکانیش دەنگێک دروست دەکات کە رەنگە ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە ددانەکان و ئازار کە لەوانەیە درێژببێتەوە بۆ پشتی سەر.
هەروەها زۆرجار ئازارەکە دوای بەرکەوتنی سەر بە پێکدادان یان لێدان دەردەکەوێت لەم حاڵەتەدا دەبێت بە خێرایی راوێژ بە پزیشک بکرێت، چونکە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ تەزوو یان خوێنبەربوونی مێشک.