ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ریشاڵی بوونی جگەر چییە

ڕیشاڵبوونی جگەر بریتییە لە كۆبوونەوەی پڕۆتین وەك (كۆلاجین) لە جگەردا، كە وەك وەڵامێك بۆ برینداربوونی درێژخایەنی جگەر ڕوودەدات، دەشڵێت، ئەگەر حاڵەتەكە چارەسەر نەكرێت دەتوانێت گەشە بكات بۆ نەخۆشی بەمۆم بوونی جگەر.

هۆكارەكانی نەخۆشی ڕیشاڵبوونی جگەر ئەمانەن …

1. هەوكردنی درێژخایەنی ڤایرۆسی : هەوكردنی جگەری جۆری B و C هۆكاری باوی ڕیشاڵبوونی جگەرن بەهۆی هەوكردنی درێژخایەنی جگەرەوە.

2. نەخۆشی جگەری كحولی : خواردنەوەی كحولی درێژخایەن دەبێتە هۆی هەوكردن و پەڵە.

3. نەخۆشی جگەری چەوری بێ كحول : زۆرجار پەیوەندی بە قەڵەوی و شەكرەو نیشانەكانی گۆڕانكاری خۆراكەوە هەیە.

4. هەوكردنی جگەری بەرگری خۆكار : سیستەمی بەرگری لەش هێرش دەكاتە سەر خانەكانی جگەرو دەبێتە هۆی هەوكردن و ڕیشاڵی.

5. تێكچوونی بۆماوەیی : حاڵەتەكانی وەك نەخۆشی ویڵسن كۆبوونەوەی (مس) یان هیمۆكرۆمۆتۆسیس كۆبوونەوەی (ماددەی ئاسن)، لە جگەردا.

نیشانەكانی نەخۆشی ڕیشاڵبوونی جگەر …

زۆرجار ڕیشاڵبوونی جگەر لە قۆناغە سەرەتاییەكاندا هیچ نیشانەیەكی نییە، لەگەڵ پێشكەوتنیدا، ڕەنگە نیشانەكانی دەربكەون، لەوانە:

نیشانەكانی قۆناغی سەرەتایی …

1. ماندوێتی: ماندوێتی گشتگیر یان بێهێزی.

2. ناڕەحەتی سووك لە سكدا: زۆرجار لە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سكدا.

نیشانەكانی قۆناغی پێشكەوتوو (ڕیشاڵبوونی توند یان بەمۆم بوونی جگەر) …

1. زەردوویی: زەردبوونی پێست و چاو.

2. كۆبوونەوەی شلە لە سكدا.

3. ئاوسان: ئاوسانی قاچ و پێیەكان.

4. گەورەبوونی جگەر یان سپڵ.

5. خوێنبەرە بچووك و هاوشێوەكانی جاڵجاڵۆكە لە ژێر پێستدا دەردەكەون.

6. خوێنبەربوونی گەدەو ڕیخۆڵە.

(د. هاوار نەقشبەندی – پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مەمك و غودە و كۆئەندامی هەرس و نازور)

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم خواردنەوەیە لە بەیانیاندا سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە

lana

هۆکارەکانی سەرئێشەی بەردەوام

lana

ئەم خواردن و خواردنەوانە مەترسی توشبوون بە جەڵتەی خوێن زیاددەکەن

lana