ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گرنگترین سەرچاوەكانی ڤیتامین ئەی A

ڤیتامین (A) یەكێكە لەو ڤیتامینانەی كە ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە بۆ تەندروستی پێست و چاو، بەڵام گرنگی تایبەتی دەبێنێت لە گەلێك زیندەكارلێك و چاڵاكی خانەكانی تری جەستە.

گرنگترین نیشانەكانی كەمی ڤیتامین A :

1. وشك بوونەوی چاوو نەمانی توانای فرمێسك ڕژاندن لە كاتی گریان.

2. شەو كوێری (بە زەحمەت بینین لە شەودا)، وشك بوونەوەی چاو، بوونی خاڵی سپی لە چاودا، كێشە لە شەبەكیەی چاو.

3. زیاد بوونی كێشەی نەزۆكی لە هەردوو ڕەگەز، هەروەها زیاد بوونی ئەگەری منداڵ لەبارچوون و ڕێژەی نەخۆشی و تێكچوونی جەستە لە كۆرپە.

4. دواكەوتنی گەشەی منداڵان.

5. درەنگ چاك بوونەوەو ساڕێژ بوونی برین.

6. زیاد بوون و خراپتربوونی حاڵەتی ئەكنی (عازەبە).

7. وشك بوونەوەی پێست یان مووەكانی قژو بژبوونی، شكان و داخورانی نینۆك.

گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك :

1. جگەرو ماسی و گۆشت و پەنیرو ماست.

2. میوەو سەوزەی ڕەنگ پڕتەقاڵی و زەرد وەك گێزەرو قەیسی و كاڵەك و پەتاتەو بیبەری زەرد.

(د‌. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم نیشانانە هۆكارن بۆ كەمی كالیسیۆم لەلەشدا

lana

توشبووانی شەکرە نابێت ئەم میوانە بخۆن

lana

نیشانە و چارەسەرەکانی شێرپەنجەی جگەر

lana