ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پێدانی ڤیزەی دوبەی ڕاگیرا

پێدانی فیزە بە هاووڵاتیانی عێراقی، بەتایبەتی ئەو کەسانەی بە تاک دەیانەوێت سەردانی دوبەی بکەن، راگیراوە.
کۆمپانیای ئەمواجی گەشتیاری، لە پێگەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاندووە؛ حکومەتی ئیمارات پێدانی فیزەی گەشتیاری بۆ بەشێک لە هاووڵاتیانیی عێراق راگرتووە.
بڕیارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە بە خێزانی دەیانەوێت سەردانی ئەو وڵاتە بکەن، بەڵکوو تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بە تاک و بەبێ خێزان داوای فیزە دەکەن.
هەرچەندە لە راگەیەنراوەکەدا روونکردنەوەی زیاتر نەخراوەتەڕوو، بەڵام شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو بڕیارەی ئیمارات پەیوەندی بە پرۆسەکانی سپیکردنەوەی پارە و بردنەدەرەوەی دۆلار هەیە لەرێگەی کارتە ئەلیکترۆنییەکانەوە.
پێدەچێت ئەو بڕیارەی حکومەتی ئیمارات لەسەر داواکاریی بانکی نێوەندیی عێراق بووبێت، چوونکە بانکەکە پێشتر رایگەیاندبوو؛ لە ماوەی رابردوودا 151 هەزار کەس فێڵێان لە سیستمی بانکیی عێراقی کردوە و لەرێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دۆلاریان بە بەهای فەرمیی وەرگرتووە بۆ گەشتکردن بەڵام هیچ گەنشتێکیان نەکردووە و کارتەکان براونەتە دەرەوە و دۆلارەکانیان پێ راکێشاراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

توركیا… دەستبەسەر یەک تۆن و ٣٣١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

سەڵاح

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

یاسین

سەرۆک بارزانی بۆ شێخ عومەر عەلی: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم

سەڵاح