ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوو رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیندرێت

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەكشەممەی ئەنجوومەنی باڵای دانیشتووان، بڕیاردرا ماوەی دوو رۆژ لە سەرتاسەری عێراق قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنرێ بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتییەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كۆبوونەوەی سێیەمی ئەنجوومەنی باڵای دانیشتووان بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا دوایین ئامار و ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتیی عێراق تاوتوێ كرا كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەم (مانگی 11)ی داهاتوو بێتە ئەنجامدان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا رۆژانی 20 و 21ی مانگی 11ی داهاتوو قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرتاسەری عێراق رابگەیەنرێ بۆ ئەوەی سەرژمێرییەكە بەسەركەوتوویی ئەنجام بدرێت.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا هەموو هاوكارییەكی دارایی و پێداویستییەك بخرێتە بەر دەست كادیران بۆ ئەوەی سەرژمێرییەكە بەباشترین شێوە بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵاوسان لە ئێران چارەسەر ناکرێت

سەڵاح

بیست كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و دوو كه‌سیش ده‌ستگیركران

سەڵاح

وەزارەتی دارایی هەموو وەزارەتەکان ئاگادار دەکاتەوە

یاسین