ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ماڵی نوجێفی پارتێكی نوێ داده‌مه‌زرێنن

به‌ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ خۆئاماده‌كردن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عه‌بدوڵڵا ئه‌سیل نوجیفی دامه‌زراندنی پارتێكی نوێی به‌ ناوی “مه‌سار وه‌ته‌نی” ڕاگه‌یاند و بڕیاریشیداوه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات، ئوسامه‌ نوجێفی ئه‌مینداری گشتیی “موته‌حیدون” یه‌كگرتنی پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی عه‌زم به‌ سه‌رۆكایه‌تیی موسه‌ننا سامه‌ڕائی ڕاگه‌یاند.
نوجێفی ڕایگه‌یاند، نیازیان بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق‌ له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسایە و گوتیشی لاوان پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی پارته‌كه‌ی ده‌بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کۆتاییدا ئامۆریم بێ دەنگی شکاند

یاسین

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 4

hakar herki

بەیاننامەی فەرمی مانچستەر سیتی سەبارەت بە پێکانەکەی ڕۆدری

یاسین