ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێكارێكی دیكەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەست پێدەكات

بە مەبەستی خێراکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، نووسراوێک ئاڕاستەی شارەوانییەكان دەكات.

وەزاره‌تی شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێکدا، کە رۆژی11ی 6ی 2024 ئاڕاستەی سه‌رجه‌م بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی کردووە و كۆپیه‌كی نووسراوه‌كه‌ ده‌ست (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) كه‌وتووه‌، باس لە چەند رێكارێك كراوە بۆ دابینكردنی زەوی بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا.

بەپیی نووسراوەكە، داوا لە شارەوانییەكان كراوە، كە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکاندا شوێنی ئەو زەوییانە دیاری بکرێت، کە بڕیارە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت.

جەختیشیش كراوەتەوە، كە دەبێت لەنێو سنووری ماستەرپلانی پەسندكراودا زەوی بەپێی یاسا و رێنوێنییەكان دابین بكرێت.

باسی ئەوەش كراوە، ئەگەر زەویی پێویست لەنێو سنووری شارەوانی بەردەست نەبوو، پێویستە رێكاری پێویست و یاسایی بگیرێتە بەر، بۆ دابینكردنی زەویی پێوبیت.

وەزارەتی شارەوانی لە نووسراوەكەدا، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو زەوییەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت، لەسەر ڕووبەری 200 مەتر چوارگۆشەیە، هەشت مەتر درێژی و 25 مەتر پانیی پارچە زەوییەکەیە.

هەروەها دووپات كراوەتەوە، كە پانیی شەقام و كۆڵانەكان بۆ ناوشار و قەزا و ناحییەكان نابێت لە 12 مەتر كەمتر بێت.

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی نەرویج دەکات

دڵشاد

به‌رده‌ڕه‌ش… 83 قوتابخانه‌ دروستكراون و نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه‌

سەڵاح

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕین

دڵشاد