ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامێك لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، رایدەگەیەنێت، پێشمەرگە رۆڵی باڵای هەبووە، لە لاوازكردن و كەمكردنەوەی توانای داعش، هەروەها رێگریكردن لەوەی ئەو رێكخراوە دووبارە دەركەوێتەوە، بۆیە تاكۆتاییهێنان بەو پرسە ئەوان پێداویستییەكان دابین دەكەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19/6/2024، ژەنەڕاڵ باتریك رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، ئاماژەی بەوە كرد، هێزەكانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هێزە عێراقییەكان كاریگەری راستەوخۆی لە كەمكردنەوەی توانای داعش هەبووە.

گوتەبێژ روونی دەكاتەوە كە بەردەوام لە پەیوەندی دەبن، لەگەڵ حكوومەتی عێراق و هاوبەشەكانیان بۆ دەستنیشانكردنی هەڕەشەكانی داعش و رێگریكردن لە دووبارە دەركەوتنەوەیان.

هاوكات دەڵێت: ئێمە پێداویستیی هاوبەشەكانمان دابین دەكەین، تا كۆتاییهێنان بە داعش.

پێشمەرگە لە شەڕی داعش، زیاتر لە هەزار و 200 شەهیدی هەبوو، لەگەڵ برینداربوونی زیاتر لە 11 هەزار پێشمەرگە، بەڵام توانیان رێگری بكەن لەوەی هەرێمی كوردستان بكەوێتە دەست داعش، چونكە لە 2014، ئەو رێكخراوە سێ یەكی خاكی عێراقی داگیر كردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک له‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی

سەڵاح