ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هێلەکانی ئەنتەرنێت رادەگیرێت

به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان، له‌ هه‌رێمی كوردستان، هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێت له‌كار ده‌خرێن

دیلان ڕه‌شاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لەسەر داواكاری وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە نووسراوی فەرمی تەواوی كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی ئاگادار كردۆتەوە كە لە بەیانی ڕۆژی یەكشەممە (٢٣-٦-٢٠٢٤) لەگەڵ دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوە گشتییەكانی وەرزی یەكەم تاوەكو كۆتا ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ (١٧-٧-٢٠٢٤)، بەمەبەستی رێگریكردن لە گزیكردن (غش) یان هەر هەوڵێكی دیكەی بۆ دەستكەوتنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێت ڕاده‌گیرێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لە كاژمێر ٦ی بەیانی تاوەكو ٨ی بەیانی لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان بۆ ماوەی دوو كاتژمێر خزمەتگوزاریی ئه‌نته‌رنێت رادەگیرێت لە هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پیاوێک و ئافرەتێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژران

یاسین

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح