ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

په‌رله‌مانتارێكی پارتی: وه‌رن رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكه‌ن دواتر بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بده‌ن

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە تا رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ نه‌كرێت، یه‌ك ئاواره‌ ناگەڕێته‌وه، ئێستا پیلانی په‌كه‌كه‌ و خەڵكی تر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد جیا بكه‌نه‌وه‌.

شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هەوڵێك هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زیری كۆچ و كۆچه‌رانی عێراق، تاوەكوو ئاواره‌كانی شنگال و ئێزدییه‌كان بگەڕێننەوە بۆ ژێر ده‌ستی حه‌شدی شەعبی و په‌كه‌كه،‌ تا به‌ ئاره‌زووی خۆیان بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كاریان بهێنن، لێره‌وه‌ پێیان دەڵێین، تا رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ نه‌كرێت، یه‌ك ئاواره‌ ناگەڕێته‌وه، ئێستا پیلانی په‌كه‌كه‌ و خەڵكی تر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد جیا بكه‌نه‌وه‌.
هەروەها شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هێشتا ئه‌و ناوچانه‌ مه‌ترسیدارن بۆ ژیان، په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شەعبی دەستیان بەسەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرتووه‌ و رێگە نادەن حكوومه‌ت كاری خۆی بكات، چوونه‌وه‌ی هه‌ر ئاواره‌یه‌ك بۆ ئه‌وێ مه‌ترسیداره، وه‌رن رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكه‌ن، دواتر بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بده‌ن، جگە لەوەش ده‌بێت ئاواره‌كان قه‌رەبوو بكرێنه‌وه‌ و ناوچه‌كه‌ ئارام بكرێته‌وه،‌ دواتر ئه‌و قسانه‌ بكرێن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییه‌ك بۆ خانه‌نشینان

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا دەکات

سەڵاح

مەریوان قەرەنی: سوودانی دەبێ چ گەرەنتییەك بە ئەمریكا بدات

دڵشاد