ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، 2000مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 26/6/2024 بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کاتژمێر 9:00ی بەیانی دانا غاز هەناردەکردنی غازی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕەوە وەستاند، کە بەهۆیەوە 2000مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە.
هەردوو تیمی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕێگەی سەنتەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمەوە لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەو ئاسایبوونەوەی دۆخی کارەبا

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

باری چوارەمی هەناردەکردنی دۆشاوی تەماتەی هەریر رەوانەی سعودیا کرا

دڵشاد

نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە لە دهۆک دەکرێتەوە

دڵشاد

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە، سەبارەت بە باران بارینی ئەمڕۆی شاری هەولێر

دڵشاد