ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەحما خەلیل: ئاستەنگەکانی بەردەم گەڕانەوەی خەڵکی شنگال بوونی ژمارەیەکی زۆر گرووپی چەکداری نایاساییە

حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو ٣٠ـی تەممووزی ئەمساڵ، سەرجەم کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان دابخات, ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەلێت، ئەجێندایەکی سیاسی لە بڕیاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان ھەیە.

مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: یەکێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم گەڕانەوەی خەڵکی شنگال بوونی ژمارەیەکی زۆر گرووپی چەکداری نایاساییە کە بوونەتە مەترسیی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیان، بەتایبەتی پەکەکە.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەیەوێت بەم کارانە، گەندەڵی و لاوازی خۆی لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بشارێتەوە، لەکاتێکدا ھیچ یاسایەک نییە ڕێگری بکات لە مانەوەی ئاوارەکان.

هەروەها مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ڕێککەوتنی شنگال دەبێت جێبەجێ بکرێت، چونکە بەوە گرووپە لە یاسا دەرچووەکان لەو قەزایە نامێنن و ئاوارەکان دەگەڕێنەوە و دەست بە ئاوەدانکردنەوەی شارەکە دەکرێت، بەمەش شتێک نامێنێت بەناوی کێشەی شنگال.

رێباز نوس

هەواڵی پەیوەندیدار

رێنوێنییە شەرعی و کارگێڕییەکان بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان بڵاوكرایه‌وه‌

سەڵاح

هه‌ولێر … سێهه‌مین كۆنگره‌ی پارتی گه‌لی توركمان به‌رێوه‌چوو

دڵشاد

لە دیاربەکر.. (15)ەمین پیشانگای میزۆپۆتامیا تایبەت بە “گەشت و گوزار و کشتوکاڵ” کرایەوە

دڵشاد