ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بابە چاویش: بڕیارەكەی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ بەخشینی مانگانە بە رزگاربوانی دەستی داعش هەنگاوێكی گرنگە

 

بابە چاویش، سەرپەرشتكاری خزمەتكارانی پەرستگەی لالشی نوورانی و كەسایەتیی دیاری ئایینیی ئێزدی رایگەیاند، پاڵپشتی دارایی مانگانەی بەڕیز مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ كچان و ژنانی رزگاربووی دەستی داعش، هەنگاوێكی گرنگە، چونكە لەم قۆناغەدا زۆربەی ئێزدییەكان ئاوارەن و لەژێر دەواری كەمپەكاندا دەژین، بۆیە هاوكاریكردنیان لەم قۆناغە جێگای سوپاس و پێزانینی زۆرە.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 2ی تەمووزی 2024 رێوڕەسمی پاڵپشتیی دارایی بۆ رزگاربوانی دەستی داعش، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوون و پاڵپشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك زۆر لە لە رزگاربوانی دەستی داعش و ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتیی ئێزدییەكان، بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، بەڕێوە چوو.

لە رێوڕەسمەكەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای 10 ساڵ لەو كارەسات و كۆمەڵكوژییە، هێشتا بارودۆخی دەڤەری شنگال بەهۆی خۆسەپێنیی میلیشیا و گرووپە چەكدارە نایاساییەكانەوە ئاسایی نەبووەتەوە.

گوتیشی: ”پێویستە كۆتایی بە دۆخی نائاسایی شنگال بهێندرێت و ڕێككەوتننامەی شنگال وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و دۆخی ئەو ناوچەیە ئاسایی بكرێتەوە.“

سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوەش دا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاری كردووە بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعش وەك تاوانەكانی جەنگ و دەستخۆشی لە هەموو ئەو وڵاتانە دەكەین، كە تاوانەكانی تیرۆریستانی داعشیان لە دژی كوردانی ئێزدی بە فەرمی بە جینۆساید ناساندووە.

گوتیشی: ”خوشك و برایانی ئێزدی بەشێكی گرنگ و دانەبڕاوی گەلی كوردستانن، سەرەڕای هەموو پیلان و هەوڵی ناحەزان بۆ دابڕاندنیان لە خەڵكی كوردستان، بەڵام ئەوان هەر لە دێرزەمانەوە پێكهاتەیەكی ڕەسەنی گەلی كوردستانن و بەشێكی گرنگن لەو پێكەوەژیانەی كە لە هەرێمی كوردستان هەیە.“

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزانى چوار شاخه‌وانه‌كه‌ ده‌كات

یاسین

لە ماوەی چوار ڕۆژدا نزیکەی ٣٥ کەس لە سەرانسەری سووریا کوژراون

یاسین

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

یاسین