ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جوان عەبدولڵا: كلیلی چارەسەرەكان وەك هەمیشە لای سەرۆك بارزانییە

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە هەموو لایەنە سیاسییەكان سەردانی بارزانی بۆ بەغدا بە هەنگاوێكی گرنگ و چارەسەرخواز دادەنێن لەسەر هەردوو ئاستی كوردستان و عێراق، كلیلی چارەسەرەكان وەك هەمیشە لای سەرۆك بارزانییە.

جوان عەبدولڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا لە كاتێدایە كە كۆمەڵێ ناكۆكی و كێشە لە عێراق بێ چارەسەر ماونەتەوە، هەروەك دیارە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق كۆمەڵێ بابەت هەن پێویستیان بە گفتوگۆ و ڕێككەوتنی نوێییە، هەروەك دەمێكە لە رووی سیاسی عێراق ناسەقامگیرە، پەیوەندییەكانی سەركردە سیاسییەكانی ئەم وڵاتە درزی تیاكەوتووە بەشێوەیەك ئەگەر چارەسەرنەكرێ دەرەنجامی خراپی دەبێ بەسەر كۆی پرۆسەی سیاسییەوە لە عێراق.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر ئاستی هەرێم تا ئێستا كۆمەلێ پرس و تەوەر هەن كە سەڕەرای ئەوەی ڕێككەوتنیان لەسەر كراوە، بەڵام بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە و وەك خۆی جێبەجێنەكراون.

هەروەها جوان عەبدولڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا دانووستان و گفتوگۆكردنە لەسەر كۆمەلێ بابەتی پەیوەست بەم پرسانە، بۆیە ئەمڕۆ هەموو لایەنە سیاسییەكان سەردانی بارزانی بۆ بەغدا بە هەنگاوێكی گرنگ و چارەسەرخواز دادەنێن لەسەر هەردوو ئاستی كوردستان و عێراق، كلیلی چارەسەرەكان وەك هەمیشە لای سەرۆك بارزانییە، دڵنیاشبن كە دوای ئەم سەردانە هاوكێشە سیاسییەكان بەرەو باشتر دەگۆڕێن، بەستەڵەكی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەتوێتەوە، قۆناغێكی نوێ لە عێراق دەستپێدەكات.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس-لەندەن دەکات

سەڵاح

راگەهاندنەک لدۆر زیانێن لەهیان و نەوروز و سەرسالا کوردی ل سەنتەرێ باژێرێ دهۆکێ

دڵشاد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ پارێزگارى دهۆك ده‌كات

یاسین