ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ هاوڵاتییه‌ك تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەدەرەوەی وڵات هاوڵاتییەکی کوشتبوو.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌رواری‌ (24/2/2023) هاوڵاتییه‌كی‌ كورد به‌ناوی‌ (هه‌ڵكه‌وت ئه‌حمه‌د مارف) له‌دایكبووی‌ 1989 له‌جه‌نگه‌ڵه‌كانی‌ وڵاتی‌ فه‌ره‌نسا كوژرا، دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ سكاڵای‌ یاساییان تۆماركرد له‌دژی‌ تۆمه‌تبار (ڕ، ح، ح) له‌دایكبووی‌ 1985.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: پاش ڕێكخستنی‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵنه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ له‌سه‌ر تۆمه‌تبارو وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌، تۆمه‌تبار له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌قه‌زای‌ زاخۆ ده‌ستگیركرا.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە له‌ئێستادا تۆمەتبار ‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادان له‌نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ كوشتنی‌ سلێمانی‌ ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزانى چوار شاخه‌وانه‌كه‌ ده‌كات

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەكات

یاسین

ڕووسیا دوو بنکەی سەربازی لە کۆبانێ دروست کرد

سەڵاح