ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چارەنووسی دوو منداڵ لە ئیدارەی سۆران دیارنییە

 

زیاتر لە مانگێکە لە گوندی ئێنەی دەڤەری باڵەکایەتی کچێکی تەمەن 14 ساڵان بەناوی مەریەم ئیسماعیل، کەوتووەتە نێو رووبار و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە، ماوەی 10 رۆژیشە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان بەناوی دارین گەیلان، کەوتووەتە نێو ئاوی بێخاڵ و تا ئێستا چارەنووسی ئەویش نادیارە.

رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: رۆژانە تیمەکانمانمان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای دۆزینەوەی تەرمی ئەو دوو منداڵە.

هەروەها رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە خێرای ئاو و بچووکی تەرمەکان ئەرکی تیمەکانیان قورس کردووە، بەردەوامیش دەبین تا چارەنووسیان یەکلا دەکەینەوە.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

دڵشاد

ئەو تۆمەتبارەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین