zagros news agency

شاخەوانان به هۆی با و باهۆز لە چیای ئاگری سەریان لێ‌شێوا

دوێنێ شەممە، کۆمەڵێک شاخەوان هەوڵیاندا بگەنە لوتکەی چیای ئاگری، لە بەرزایی 5050 مەتریشدا، ڕووبەڕووی با و زریان و سەرما بوونەتەوە و پەرش و بڵاو بوون.
بەپێی زانیارییەکان، سێ کەس لەم گروپە بێسەروشوێن بوون. دوای گەڕان، شاخەوانێکی بریندار لە بەرزایی 4600 مەتر دۆزرایەوە.
هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی دوو شاخەوانەکەی دیکە لە درەنگانی شەودا بەردەوام بوون و ئەم دوو شاخەوانەش بە ناوەکانی “دیلەک گوربولاک” و “میحمەد حەلیم داڵگین” لە بەرزی ٤٩٠٠ مەتر دۆزرانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران و وڵاتانی ئەورووپایی جەخت لە درێژەدان بە گفتوگۆکان دەکەنەوە

سەڵاح

تەرمی گەشتیارێكی عەرەب دۆزرایەوە

دڵشاد

تەندروستی عێراق: جگەرەی ئەلیکترۆنی 350 مادەی ژەهراوی بەرهەم دەهێنێت

سەڵاح