ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ده‌كات

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/8/2024، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه‌ و به‌دواداچوونی بۆ كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی‌ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ر شه‌ش شاره‌وانییه‌كه‌ی هه‌ولێر‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان و خزمه‌تگوزاریی ژینگه‌پارێزی و كارگه‌ی قیر و سه‌رۆك به‌شه‌كانی ناو سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ئاماده‌ بوون، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ وردی به‌دواداچوونی بۆ ئیشوكاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌ كرد. هه‌روه‌ها به‌شه‌كانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌‌دا ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگیی په‌یوه‌ست به‌ خزمه‌تكردنی شاری هه‌ولێر و دانیشتووانی شاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵیاندا گفتوگۆ‌ كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ به‌دواداچوونی بۆ ئیشوكاری فه‌رمانگه‌كان و داواكاریی هاووڵاتییانی هه‌ولێر كرد، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ڕۆتین و خاوێنكردنه‌وه‌‌ و ڕێكخستنه‌وه‌ی زیاتری سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ده‌بێت له‌ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌و شوێنانه‌ی هه‌ولێر كه‌ پێویستییان به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراوجۆره‌كانه‌ كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی خه‌ڵك و شاره‌كه‌ بكه‌ن.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌پای ئه‌و خزمه‌ته‌ زۆره‌ی پێكه‌شیان كردووه‌، سوپاسی فه‌رمانگه‌كانی كرد كه‌‌ له‌ ڕابردوودا كاری زۆر باشیان بۆ شاری هه‌ولێر كردو‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا داوای لێكردن له‌ پلانه‌كانیاندا كار و پرۆژه‌ی زیاتر ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌وه‌ی له‌ توانای شاره‌وانییه‌كاندایه‌ ده‌بێت بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر بخڕێته‌‌گه‌ڕ. هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره‌ پاڵپشتییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری بۆیان دووپاتكرده‌وه‌ له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری دانیشتووانی شاره‌كه‌ و گه‌شه‌پێدانی شاری هه‌ولێر به‌ گشتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

یاسین

نوێترین زانیاری لە بارە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەخرێتە روو

یاسین

زیاتر لە 14 هەزار پێشمەرگە پلەیان بەرز دەکرێتەوە

یاسین