ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

محەمەد سەعدەدین: ئەوەی بەغدا دەیكات یاریكردنە بە چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران

سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی رایگەیاند، کو ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەغدا بە بیانووی جۆراوجۆرەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دوا خستووە، گوشارەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان زیاتر كردووە.

محەمەد سەعدەدین، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی و ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەغدا بە بیانووی جۆراوجۆرەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دوا خستووە، گوشارەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان زیاتر كردووە و دەیەوێ لەو رێیەوە ناڕەزایەتیی ناوخۆیی بەرانبەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست بكات، ئەوەی بەغدا دەیكات یاریكردنە بە چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران و بەسیاسیكردنی مووچەی فەرمانبەران لە بەرانبەر گوشاركردن بۆ سەر حكوومەتی هەرێم، بۆیە هەموو كات مووچەی دوا خستووە، ئەم مانگەش دەركەوت بەغدا راست ناكات كە دەڵێت زووتر لیست بنێرن، چونكە دوو هەفتەیە هەرێم لیستی ناردووە و تا ئێستە بەغدا پارەی نەناردووە.

ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئەوەی بەغدا دەیكات سەرپێچیكردن و نایاساییە، یەك ساڵە بە ‌بیانووی جۆراوجۆرەوە مووچەی فەرمانبەران دوا دەخات، هەموو مانگێگ هەفتەیەك بۆ 10 رۆژ مووچە دوا دەخات، بەردەوامیش شاندی حكوومەتی هەرێم چووەتە بەغدا و روونكردنەوەی بە حكوومەتی فیدراڵی و لایەنی پێوەندیدار داوە، بەڵام جارێك داوای لیستی مووچە بە سیدی و جارێكیش داوای كاغەز و هەر جارەی داوای شتێك دەكەن، لە سێ مانگی رابردووش كێشەیان بۆ مووچەی هێزە تەناهییەكان دروست كرد و دوو مووچەیان دوا خست، كێشەكە پابەندنەبوونی بەغدایە بەو رێككەوتنانەی كە دەكرێت.

محەمەد سەعدەدین، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی و ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە چونكە یاسای بودجە لەژێر دەستی بەغدایە و پێشتر لە پەرلەمانەوە ئەو یاسایە دەرچووە، پێویستە جێبەجێ بكرێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی ئەوەی بۆی دیاری كراوە و داوای لێ كراوە رادەستی بەغدای كردووە كە لیستی مووچەیە، لەگەڵ پابەندییەكانی تر، تا ئێستە مووچەی مانگی حەوتی نەناردووە، بۆیە ئەوەی بەغدا دەیكات بەئاشكرا ستەمە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد گەڕانەوە .

دڵشاد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا لە هەولێر دەکات

دڵشاد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييى عێراق كۆبووه‌وه‌

دڵشاد