ئەمڕۆ چوار شەممە(7/ 8/ 2024)
بەرێز(مسعود باتێلی) سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و سەرۆکی لیژنەی باڵای هاتنی زیارەتکارانی ئیران بە ئامادەبونی بەرێزان بەرێوەبەری گومرگ و بەرێوەبەری پاسپورت وبەرێوەبەری گواستنەوەی ئیدارەی سۆران و بەرپرسانی تری دەروازە و ئەندامانی لیژنەی باڵای هاتنی زیارەتکاران پێشوازی لە بەرێز(علی مد قالچی) جێگری پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژ ئاوا بۆ کار و باری گواستنەوە و بەرێز( اغای رەزایی) بەرێوەبەری پایانی تەمەرچین و بەرێز(اغای ڕەزایی) بەرێوەبەری گومرگی تەمەرچین و شاندی یاوەریان کرد.
لە دانیشتنەکەدا بەرێز سەرۆکی لیژنەی باڵا باسی رێکارەکانی حکومەت لە ئامادەکاریەکان بەگشتی و بابەتی هاتن و چوون و گواستنەوە و گەرانەوەی زیارەتکارانیان کرد
لەلای خۆیانەوە شاندەکە سوپاسی جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیان کرد کە ماوەی سێ ساڵە بە باشترین شێوە پێشوازی لە زیارەتکارانی ئیرانی دەکەن
ڕاگەیاندنی
لیژنەی باڵای هاتنی زیارەتکاران