ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی ده‌ستیپێكرد، دوو كاتژمێر ئه‌نته‌رنێت ده‌پچڕێت

خوولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و هه‌ر رۆژنا رۆژێك بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر هێله‌كانی ئینته‌رنێت له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌پچڕێت.

ئه‌مڕۆ  شه‌ممه‌ 17ی8ی2024، حه‌ڤده‌ی ئاب خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازده‌ی ئامادەیی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد، و به‌پێی هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتنی نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌، هه‌ر رۆژێك كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ هه‌بێت له‌ كاتژمێر شه‌ش هه‌تا هه‌شتی به‌یانی، هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت راده‌گیرێن.

تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ر رۆژنا رۆژێك ده‌بێت و 2ی ئه‌یلوولی 2024 كۆتاییان پێ دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داشکاندن لە کرێی خوێندن جێ بەجێ دەکرێت

یاسین

له‌ پاریس شه‌قامێك به‌ناو پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت

سەڵاح

ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌:

دڵشاد