ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بكوژی هاووڵاتییەكەی هەولێر دەستگیر كرا

بكوژی ئەو هاووڵاتییەی شەوی رابردوو تەرمەكەی لە شوقەیەكی پڕۆژەی ئیسكانی نوێ لە شاری هەولێر دۆزرایەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە لەلایەن ئاسایشەوە لە سلێمانی دەستگیر كرا.ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: شەوی ڕابردوو 17/8/2024 کاتژمێر 10:30 لە شاری هەولێر، هاووڵاتییەک بەناوی (ئەحمەد خۆشناو) کە خاوەنی پێشانگای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێلە، لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی(ئیسکانی نوێ) لە هەولێر کوژرا.

راشیگەیاند: بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە توانیان بکەری تاوانەکە لە شاری سلێمانی دەستگیر بکەن.

ئاسایشی سلێمانی جەختیشی كردەوە كە تۆمەتبارەكە ڕووبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی بەهۆی بێكاری و هەڕەشەی تیرۆر پەنابەرن

سەڵاح

نووری مالیكی، زەنگی هەڵبژاردنی پێشوەختە لێ دەدات و كاتەكەی دەستنیشان كرد

سەڵاح

سەڵاحەددین … حەشارگەیەکی داعش ته‌قێنرایه‌وه‌

سەڵاح