ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا په‌یامێكی ڤیدیۆیی به‌ زمانی كوردی بڵاو كرده‌وه

كونسوڵی گشتی نوێی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی ڤیدیۆیی به‌ زمانی كوردی بڵاو كرده‌وه‌.

ستیڤ بیتنه‌ر، كونسوڵی گشتیی نوێی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌و په‌یامه‌ ڤیدیۆییه‌یدا گوتی، زۆر دڵخۆشم كه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌م و بژیم، له‌ ماوه‌ی كاركردنم له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چه‌ندین جار له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خزمه‌تم كردووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ئه‌ركم ده‌بێ له‌ هه‌رێمی كوردستان، زۆر حه‌ز ده‌كه‌م خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بناسم و سه‌ردانی شوێنه‌واره‌كان بكه‌م و هه‌روه‌ها خواردنی به‌ تامی كورده‌واری تاقی بكه‌مه‌وه‌.

گوتیشی، شانبه‌شانی هاوڕێكانم كار ده‌كه‌م بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.

كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌مریكا پابه‌نده‌ به‌ پشتیوانییه‌كانی له‌ دامه‌زراوه‌ دیموكراتییه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

بۆ بینینی ڤیدیۆیه‌كه‌ لێره‌ كلیل بكه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوا کاروانی حاجیانی کوردستان بەرەو سعوودیە بەرێ دەکەون

سەڵاح

بایدن: شومەر وتارێکی باشی داوە کە دەڵێت نەتانیاهۆ بووەتە بەربەست لەسەر ئاشتی

سەڵاح

سلێمان.. لەمانگێكدا ده‌ نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە كراوه‌

سەڵاح