ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خەدیجە مزوری: به‌غدا به‌ روونی دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

 

ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌، گوشارێكی زۆری له‌ حكوومه‌ت كردووه‌، له‌ ناوخۆ ناڕه‌زایه‌تی و هاووڵاتییان دژی حكوومه‌ت هان ده‌دات، به‌مشێوه‌یه‌ ده‌یه‌وێ بگات به‌وه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت.

خەدیجە مزوری، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:
هه‌رێمی كوردستان هێشتا به‌و مافانه‌ی خۆی نه‌گه‌یشتووه‌ كه‌ له‌ ده‌ستووری عێراق باسیان لێوه‌ كراوه‌ و دیاری كراون، چونكه‌ هیچ كام له‌ حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا تا ئێستا پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بوون، ئه‌وه‌شی ئێستا له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌رانبه‌ر به‌ هه‌رێم ده‌كرێت، سیاسه‌تێكی خراپ و هه‌وڵدانه‌ بۆ لێدان له‌ پێگه‌ و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.

ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌، گوشارێكی زۆری له‌ حكوومه‌ت كردووه‌، له‌ ناوخۆ ناڕه‌زایه‌تی و هاووڵاتییان دژی حكوومه‌ت هان ده‌دات، به‌مشێوه‌یه‌ ده‌یه‌وێ بگات به‌وه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت، رێكه‌وتنێك و یاسای بودجه‌ هه‌یه‌، له‌ سه‌روو ئه‌وه‌شه‌وه‌ به‌غدا پابه‌ند نابێت و هه‌ر مانگه‌ و به‌ بیانووێك پاره‌ی هه‌رێم و مووچه‌ دوا ده‌خات و ناینێرێت.

هەروەها خەدیجە مزوری، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە به‌غدا به‌ روونی دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ده‌یه‌وێت دۆخێكی خراپ دروست بكات.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

کاوە زۆهێر، رێڤەبەرێ بزاڤا رەوشەنبیری ل ئاکرێ وەغەرا دوماهیێ کر

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

سەڵاح

سبەی باران بارین دەست پێدەکاتەوە

یاسین