ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕووداوی هاتووچۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢١ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان ئیلام و کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٦ کەس مردن و ١٥ کەس بریندار بوون.
بابەک مەحموودی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی دوو پاس و سێ ئۆتۆمبێلی زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حوسێن لە ڕێگای نێوان ئیلام و ٦ کەس گیانیان سپاردووە و ١٥ کەسیش بریندار.
ئاماژەی بەوەش دا، شەش تیمی فریاکەوتنی کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەجلیسی ئێران دەنگی به‌ هەموو وزیرانی پێشنیارکراوی پزشکیان دا

سەڵاح

لە ڕۆژئاوای ئەمەریکادا پلەکانی گەرما بۆ ئاستێکی پێوانەیی به‌رزبووه‌ته‌وه‌

سەڵاح

وەزیری ئەوقاف : پشتیوان بەخوای گەورە و دڵسۆزانی ئەم وڵاتە ئازیزەمان، لەکۆتایدا کوردستان بەسەر ھەموو ئاستەنگەکاندا سەردەکەوێت

یاسین