ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوو تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە دزییان لە فرۆشتگایەك كردبوو .

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە فرشتگاكەی دزی لێكراوە ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەك لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن كە بڕێك پارەیان لە فرۆشتگاكە دزیبوو.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران ( ب،ب،م و ی ، ی ، م ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی دەستپێكی پەخشی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس

گوران

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کۆبوونەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدرال دەکات

یاسین